هۆکارەکانی دابەزین و بەرزبونەوەى نرخى لیرەی تورکی

KNN : Kurdish News Network
12:48 - 28/12/2021
ئابوری
+
-

 بەرپرسیاری یەکەم لە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی  (  رەجەب  ئەردۆگان) سەرۆکی تورکیایە  بە هۆی دەست تێوەردانە بەردەوامەکانی لە کارەکانی بانکی ناوەندی کە  پێویستە دەزگایەکی سەربەخۆ بێت دوور بێت لە دەستی سیاسیەکانەوە   ، بەڵام بیرکردنەوەی  ئەردۆگان پێدەوترێت(  viewUnorthodox ) پێچەوانەی یاساکانی ئابوریە.  بانکی ناوەندی  لە( 4)  مانگی رابردوودا( 500 basic point)  دابەزاندوە  لەئێستادا  ڕێژەی سوودی بانکی (14% )  یە، کێشەکە ئەوەیە لەبەرئەوەی هەڵئاوسان لە تورکیادا لە (21% )ە، بانکی ناوەندی دەبوو رێژەی سوودی بانکی دانەبەزاندایە، چونکە بەیاسای ئابوری کاتێک هەڵئاوسان بەرزە ئەبێت ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکەیتەوە تاکو بازاڕ خاوبێتەوە، لەئێستادا لەسەرتاسەری جیهاندا بانکەکان خەریکی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سودی بانکین، بۆ نموونە (پوتین) سەرۆکی ڕووسیا  سوپاسی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی کرد کە ڕێژەی سوودی بانکی بەرزکردۆتەوە بۆ کۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان، وە گاڵتەی بەسیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا کرد لە ڕۆژی  (22-12)  وە ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکادا گەیشتۆتە( 6.2 % ) بانکی ناوەندی ئەمریکی بڕیاری داوە سێ جار ڕێژەیی سودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو،  ئەردۆگان  پێچەوانەی ئەم یاسایە  کاردەکات بۆیە بازاڕیش لیرەی تورکی دەفرۆشێت ئەبێتە هۆی دابەزینی، کەبەهای  یەک دۆلاری ئەمریکی   گەیشتە ( 18.4) لیرە ، واتە بەڕێژەی( 60% ) دابەزی بۆ ساڵی ( 2021) ئەم دابەزینە کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە.

 

1-توانای هێزی کڕین کەمدەکاتەوە .
2-دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان .
3-خەڵک زیاتر هەژارتر دەبێت
4-دەبێتە هۆی بیزنسەکان زیاتر سەرمایەکانیان ببنە دەرەوە.
5-سەرمایەیبیانی نەیەتە ناوووڵاتەکەوەلەبەر ئەوەی بانکی ناوەندی سەربەخۆ نیە.
6-قەرزە دەرەکیەکانی سەر تورکیا زۆر قورس دەبیت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە .


چۆن بە های لیرە بەرزبوەوە.
دوای ئەوەی  کە بەهای لیرە بەتەواوی دابەزی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، حکومەت  هات پلانی دانا بۆ ئەوەی خەڵکی تورکیا واز لە دۆلار بهێنن، پارەکانیان بە لیرە دابنێن لە بانکەکاندا، هەرچەندە بەپێى راپۆرتەکان نیوەی خەڵکی تورکیا  پارە پاشەکەوتکراوەکانیان یان ( ئاڵتون یان دۆلار )ن .

 

 ئەمەش پلانەکە یە .
1-خەڵكی تورکیا پارەکانیانلە بانکدا دابنێن بە لیرەی تورکی ئەگەربێتو بەهای لیرەی تورکی زیاتر لەسوودی بانکی دابەزێت ئەوا وەزارەتی خەزێنەی تورکیائەو جیاوازیەیدەبژێرێت بۆ پاشەکەوتکەرەکەبۆ ساڵەکە ، ئەمەش دیسانەوە ئەبێت باجدەری تورکی بیدەن، بۆ نمونە ئەگەرپاشەکەوتکەرێک بە رێژەی سوودی بانکی 15% پارەکە پاشەکەوتبکات، ئەگەر بەهای لیرەی تورکی بە ڕێژەی 20% دابەزی لە ماوەی ئەو ساڵەدائەواوەزارەتی خەزینەی تورکی رێژەی (5% ) بۆ دەبژێڕیت
2-حکومەت هاتلە ڕێگای سێ بانکی تورکیەوە دەستیان کرد بەدۆلار فرۆشتن لە ناو بازاڕدا کە لە ڕۆژی دوو شەممە و سێ شەممەدا، شەش ملیار دۆلار فرۆشراوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە، ئەمەش زیانبەیەدەکیبانکی تورکی ئەگەیەنێت کە بەرەو کەمبونەوەى دەبات. کە داتاکانی بانکی ناوەندی تورکیاپیشانی داوە یەدەک دابەزیوە بۆ( 12)ملیار دۆلار کە هەفتەی پێشوتر 21 ملیار دۆلار بوە، وە خستنە ناوەوەی ئەو پارەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەڵئاوسان .
3-ئەم دابەزینەیبەهای لیرە نرخی ( Insuring against a sovereign default) واتە بۆ دڵنییایی دانەوەی قەرزەکان کە دوانەکەوێت لە کاتی دیاریکراودا زۆر بەرزبۆتەوە، هەندێ راپۆرت ئاماژە بەوەدەکەن کەوەک عێراق وایە.

 

 چارەسەر
 حکومەتی تورکیا ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە سەر یاسا  کلاسیکیەکەی ئابوری  ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی هەڵئاوسان کۆنتڕۆڵ  بکرێت و بەهای لیرەش  بەرزئەبێتەوە ، ئەگەر  ئەمە نەکات زیاتر بەهای لیرە دادەبەزێت.

 ئامادەکردنی ؛ ئەنوەر کەریم     

2829 جار خوێندراوەتەوە