بەهۆى ئامێریکى
تایبەتەوە ئەو شوێنە دەستنیشانکراوە کە تەرمى دانەر نەبەزى تەمەن (10) مانگى
تێدایە کە لە لافاوەکەى هەولێردا بێسەروشوێن بوو.
بەپێى ئەو
زانیارییانەى پەیامنێرى (KNN) لەهەولێر لەزارى کەسوکارى دانەر نەبەزەوە وەریگرتوە، وەزارەتى پێشمەرگە ئامێریکى تایبەتى بەدۆزینەوەى
تەرمەکە دابینکردوە و لە رێگەى وەرگرتنى (DNA) دایکیەوە و
بە بە کارهێنانى ئەو ئامێرە توانراوە ئەو شوێنە دیارى بکرێت کە تەرمى دانەرى تێدایە.
بەپێى
زانیارییەکانى پەیامنێرى (KNN)، تەرمى دانەر لە بەنداوى
عەوێنەدایە کە دەکەوێتە دەشتى شەمامک، بڕیارە ئەمشەو و سبەینێ دوو تیمى غەواس لە قەزاى دوکان و بەغداوە بگەنە هەولێر
و پرۆسەى گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى دەستپێبکەن.
عەبدولوەهاب
ئەحمەد - هەولێر
7199 جار خوێندراوەتەوە