خۆپیشاندان دژبە وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به زۆره‌ملێ و مۆڵه‌تپێدانی ته‌ندروستیی
له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی چه‌ندین مانگه هه‌موو رۆژانێكی شه‌ممه له فه‌ڕه‌نسا
خۆپیشاندان دژبە وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به زۆره‌ملێ و مۆڵه‌تپێدانی ته‌ندروستیی
ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له رۆژی كریسمسیشدا، به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندان.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر له شه‌قامی ڤۆڵتێر له ناوچه‌ی (11)ی پاریس كۆبوونه‌وه
و له كه‌شێكی باراناویدا تا گۆره‌پانی ساینت پیه‌ر رێ‌یان پێوا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێلەگ زه‌رده‌كان به له‌سه‌رنانی كڵاوی بابانوئێل به‌شدارییان
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد و بوونی ئه‌و پانكارتانهی وێنه‌ی بابانوئێلیان له‌سه‌ر
دروست كرابوو و هیوای "قه‌یرانێكی باشیان" خواستبوو بووه مایەی سه‌رنجڕاکێشان.
خۆپیشانده‌ران ماوه ماوه دروشمه‌كانی وه‌ك "ئه‌گه‌ر (سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا
ئیمانوێل) ماكرۆن نهشیههوێت بۆ جیهانێكی باشتر و شكۆمهندانهتر بۆ كرێكاران لێره‌ین"
و "ماكرۆن و پۆلیس دژبە ئێمه ده‌جه‌نگن، به‌ڵام ئێمه پێداگیرین له‌سه‌ر
رزگاركردنی وڵات"یان ده‌گوته‌وه.
عه‌بدولقادر دەهمانی كه به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرییه و (60) ساڵه له فه‌ڕه‌نسا
ده‌ژی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سێ مانگه، زۆربه‌ی رۆژانی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێلەگ زه‌رده‌كان
خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له هاوینه‌وه دژی مۆڵهتێپدانی ته‌ندروستیی و وه‌رگرتنی
ڤاكسینی كۆرۆنا به زۆره‌ملێ خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دەهمانى تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی كۆرۆنا كه له‌سه‌ر
بیمه‌ی ته‌ندروستی نییه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كارپێكردن به ئه‌نجامی پشكنینه‌كان
له (72) كاتژمێره‌وه بۆ (24) كاتژمێر 'ئابڕووچوون'ه و وتی: "ئه‌نجامدانی یه‌ك
پشكنین (25) یورۆ له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت".
فۆتۆ؛ AA
310 جار خوێندراوەتەوە