وەزارەتى دارایى هەرێم کاتى دابەشکردنى موچەى مانگى (12)ى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
12:26 - 23/12/2021
ئابوری

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، لە بەروارى (2/1/2022) دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى (12)ى ساڵى (2021) دەکرێت.

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، دابەشکردنى موچەى مانگى (12)ى ساڵى (2021) بەهۆى راگەیاندنى پشوەکانى ساڵى نوێیەوە، لە بەروارى (2/1/2022)ـەوە دەست پێدەکات.

وەزارەتى دارایى ئەوەش دەخاتەڕوو، دواکەوتنى دابەشکردنى موچە بەهۆی راگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینیەوەیە کە لە (25/12/2021) دەست پێدەکات تا بەروارى (1/1/2022).

13294 جار خوێندراوەتەوە