سەرچاوەیەک بۆ KNN: دابەشکردنى موچەى مانگى (12) دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
12:28 - 22/12/2021
ئابوری
+
-

دابەشکردنى موچەى (12) دەستپێدەکات و پێش هاتنى ساڵى نوێ سێ وەزارەت موچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەکى لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، لە بەروارى (25/12/2021) دابەشکردنى موچەى مانگى (12) دەست پێدەکات و لە ماوەى (14) رۆژدا موچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

بەپێى زانیاریەکانى دیجیتاڵ میدیاى (KNN)، پێش هاتنى ساڵى نوێ؛ هەرسێ وەزارەتى (تەندروستى، پێشمەرگە و ناوخۆ) موچەى مانگى (12) وەردەگرن و لە رۆژى یەکشەممە (2/1/2022) دابەشکردنى موچەى وەزارەتەکانى دیکە بەپێى هەمان خشتەى مانگەکانى پێشو بەردەوام دەبێت.

20095 جار خوێندراوەتەوە