دەستەى کەشناسى عێراق: لەچەند پارێزگایەک ئەگەرى رودانى لافاو هەیە

KNN : Kurdish News Network
04:57 - 20/12/2021
عێراق
+
-

دەستەى کەشانسى عێراق ئەو ناوچانە ئاشکرادەکات کە پێدەچێت بەهۆى زۆرى رێژەى باران بارینەوە لافاو تێیاندا روبدات.

عامر جابرى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەستەى کەشناسى عێراق رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت باران بارین تارۆژى هەینى داهاتوو بەردەوام بێت، هەروەها پێشبینى ئەوە دەکرێت کە رۆژى هەینى لە ناوچەکانى ناوەراست و خۆرئاواى عێراق بەردەوام بێت.

سەبارەت بە ئەگەرى روودانى لافاویش بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەستەى کەشناسى عێراق ئاماژەى بۆئەوەکردوە، لە پارێزگاى دیالە و شارى عەممارەى سەنتەرى پارێزگاى میسان و ناوچەکانى خۆرئاواى شارى سەماوە لە خۆرئاواى عێراق پێشبینى روودانى لافاو دەکرێت، بەڵام بە دوریش نازانرێت لە ناوچەکانى دیکەش لافاو روبدات، ئەوەش بەهۆى ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەى کە لەدۆخى کەشوهەوادا رودەدات.

لێدوانى بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەستەى کەشناسى عێراق هاوکاتە لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى دیکەى باران بارین بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.

2194 جار خوێندراوەتەوە