راپرسییەک: (30%)ى ئەمەریکییەکان هیچ ئاینێکیان نیە

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 15/12/2021
هەمەڕەنگ
+
-

سەنتەرێکى لێکۆڵینەوە لە ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، لەناو کەسانى پێگەشتوى ئەمەریکا لە هەر (10) کەسێک سێ کەس پەیڕەوى هیچ ئاینێک ناکەن، ئاشکراشیدەکات، رۆژبەڕۆژ ژمارەى کەسانى بێ ئاین رو لە زیادبون دەکات.

سەنتەری "Pew" بۆ لێکۆڵینەوە، راپرسییەک دەربارەی ئایینی هاووڵاتییان ئەنجامدراوە و بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە لە هەر (10) کەسێکی پێگەشتوى ئەمەریکا، سێ کەسیان پەیڕەوی هیچ ئایینێک ناکەن.

هەروەک ئەوە خراوەتەڕو، لە (10) ساڵی رابردوودا، رێژەی ئەو کەسانەی خۆیان وەک مەسیحی ناساندوە (75%)ەوە،  بۆ (63%) کەمی کردووە. لە بەرامبەردا، ئەو کەسانەی هیچ ئایینێکیان نییە لە گەشەسەندندان و لە ماوەی (10) ساڵدا، رێژەیان (19%)ەوە بۆ لەسەدا (29%) بەرزبوەتەوە.

لە راپرسییەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، رێژەی ئەو هاووڵاتییانەی رۆژانە پەرستش ئەنجام دەدەن و ئایین بە گرنگ دەزانن، رۆژ بە رۆژ روو لە کەمبونەوەیە.

543 جار خوێندراوەتەوە