تیروپشکی قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ دووبارە دەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 13/12/2021
وەرزش
+
-

 

تیروپشکی قۆناغی (16)  خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووبارە دەکرێتەوە، یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپاش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.

 

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا (یوفا) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، تیروپشکی قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ کاتژمێر پێنحى ئێوارەى ئەمرۆ دووبارە دەکرێتەوە.

 

یوفا هۆکارى دوبارەکردنەوەى تیروپشکەکەى بۆ روودانى کێشەیەکی تەکنیکی نەخوازراو، لە تیروپشکى یەکەمدا گەڕاندوەتەوە.

644 جار خوێندراوەتەوە