وێنە؛ بەڕێوەچونى پێشانگای عێراقی نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە بەغداد

KNN : Kurdish News Network
07:20 - 11/12/2021
هەمەڕەنگ
+
-

بە بەشدارى زیاتر لە (400) دەزگای چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە کە لە (21) وڵاتی عەرەبی و بیانییەوە بەشدارییان کردووە، پێشانگای عێراقی نێودەوڵەتی بۆ کتێب، بەردەوامە لە پێشوازیکردن لە میوانەکانى.

پێشەنگاکە، رۆژى (8 ى کانونى یەکەم)، لە ژێر ناونیشانى " پێشانگای عێراقی نێودەوڵەتی بۆ کتێب"، لە بەغدا کرایەوە.

 لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ملیۆنێک ناونیشان و نمایشکراون و (400) دەزگاى چاپ بەشدارن.

پێشەنگاکە، تا رۆژى (18)ى ئەم مانگە بەردەوامى دەبێت و پێشبینى دەکرێت تا کۆتا رۆژ زیاتر لە (600) هەزار کەس سەردانى بکەن؟.


فۆتۆ؛هەکار مەحمود. بەغداد

482 جار خوێندراوەتەوە