تاڵیبان سیستمێکى نوێى موچەى داهێنا

KNN : Kurdish News Network
11:08 - 06/12/2021
ئابوری
+
-

ئیدارەى تاڵیبان لە ئەفغانستان سیستمى موچە لەو وڵاتە رێکدەخاتەوە و موچەى هەر وەزیرێکیش لە حکومەتى تاڵیبان هەزار و (460) دۆلار دەبێت و کەمترین موچەش (52) دۆلارە.

ئەحمەد وەلى هەقماڵ، وتەبێژى وەزارەتى دارایى حکومەتى کاتى تاڵیبان رایگەیاند: حکومەت سیستمى موچەى سەر لەنوێ لەو وڵاتە رێکخستۆتەوە و گۆڕانکارى لە موچەى بنەڕەتى و فەرمانبەران و پلە باڵاکاندا کراوە.

بەپێى ئەو گۆڕانکارییە لە سیستمى موچەدا کراوە، موچەى مەلا هەیبەتوڵا ئاخونزادە رێبەرى تاڵیبان دو هەزار و (400) دۆلارە و موچەى محەمەد حەسەن ئاخوند سەرۆک وەزیرى کاتى حکومەتى تاڵیبانیش (2060) دۆلار دەبێت. هەروەها موچەى هەر وەزیرێکیش لە کابینەى حکومەتدا بە (1460) دۆلار دیاریکراوە.

هەر بەپێى گۆڕانکارییەکە، کەمترین موچە لەو وڵاتە بە (5000) ئەفغانى دیاریکراوە کە دەکاتە (52) دۆلارى ئەمەریکى.

ئەوە لە کاتێکدایە، لەسەردەمى ئیدارەى پێشوى ئەفغانستاندا تەنانەت راوێژکارانى سەرۆکى ئەفغانستان موچەکەیان لە نێوان سێ بۆ حەوت هەزار دۆلار بوو.

4030 جار خوێندراوەتەوە