کەشناسى هەرێم: بومەلەرزەیەک لە قەزاى چەمچەماڵ روویدا

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 02/12/2021
کوردستان
+
-

بومەلەرزەیەک سنورى قەزاى چەمچەماڵى هەژاند، کەشناسى هەرێمیش وردەکارى ئەو روداوە سروشتیە ئاشکرا دەکات.

 

بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێر (9:6) خولەکى ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕى (3.4) پلە بە پێوەرى رێختەر لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ روویداوە.

 

سەبارەت بە سەنتەرى بومەلەرزەکەش، کەشناسى هەرێم ئاشکرایکردوە، بومەلەرزەکە بەدوورى (12) کیلۆمەتر لە قەزاى چەمچەماڵ و لە قوڵایى (10) کیلۆمەترى ژێر زەویدا رویداوە.

542 جار خوێندراوەتەوە