تەندروستی جیهانی دژی سنوردارکردنی گەشتکردنە بەهۆی دەرکەوتنی کۆرۆنای ئەفەریقی

KNN : Kurdish News Network
04:58 - 26/11/2021
جیهان
+
-

هەرچەندە یەکێتى ئەوروپا داواى راگرتنى گەشتە ئاسمانییەکان دەکات بۆ وەڵاتانى ئەفەریقا، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت؛ لە ئێستادا ئامۆژگاری وڵاتان ناکات، سنوردارکردنی گەشتەکان بسەپێنن بەهۆی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرونای نوێی ئەفەریقی.

کریستیان لیندمایەر، وتەبێژى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" تەندروستی جیهانی پێشنیاری ئەوە دەکات کە وڵاتان بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی رێبازێکی زانستی لەسەر بنەمای مەترسی لەم قۆناغەدا و دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە پێشنیاری سنووردارکردنی گەشتەکان ناکەین لە نێوان وڵاتاندا".

ئەوەلە کاتێکدایە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەفریقی، دو هێندەی ڤایرۆسی دەلتا بەهێزترە کە مەترسیدارترین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و تائێستا (59) کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

هەرچەندە کۆمسیۆنى یەکێتى ئەوروپاداواى راگرتنى گەشتەکان دەکات بۆ وڵاتانى ئەفەریقا، بەڵام تەندروستى جیهانى تەنها جەخت لە جێبەجێکردنى رێکارەکان دەکاتەوە و بەپێویستى نازانێت گەشتەکان بوەستێنرێن.



517 جار خوێندراوەتەوە