وردەکارى چۆنیەتى خەرجکردنى ئەو پارەیەى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا تەرخانکراوە

KNN : Kurdish News Network
05:38 - 24/11/2021
ئابوری
+
-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان وردەکارى چۆنیەتى تەرخانکردنى مینحە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا دەخاتەڕوو، سەرچاوەیەکیش بۆ (KNN) چەند زانیاریەکى گرنگ لەبارەى چۆنیەتى خەرجکردنى ئەو مینحەیە  ئاشکرا دەکات.

 

جوتیارعادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریدا پشتیوانى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا تەرخان بکات بە مەبەستى باشکردنى دۆخى بەشە ناوخۆییەکان و خوێندکاران.

 

ئاشکراشیکرد، تائێستا بڕى ئەو پارەیە دیارى نەکراوە کە حکومەت بۆ ئەو مەبەستە تەرخانى دەکات، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندى خوێندکاران دەبێت.

 

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونیشیکردەوە، لیژنەیەک پێکهێنراوە کە تاوتوێ ئەو بابەتە دەکەن، بەتایبەت پرسى خوێندکارانى کەمدەرامەت، دواتر بڕیارى گونجاو لەوبارەیەوە دەدرێت

 

سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنى وەزیران بە  (KNN) ى راگەیاند، ئەو مینحەیەى کە ئەنجومەنى وەزیران بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا تەرخان دەکات، بەشى دەرماڵەى سەرجەم خوێندکاران زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات.

 

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرپشک دەبێت لە بڕیاردان لەسەر چۆنیەتى دابەشکردنى ئەو بڕە پارەیە بەسەر خوێندکاراندا.

2999 جار خوێندراوەتەوە