زۆر جار کەسانێک هەن بەردەوام هەست بە بونى سەرما دەکەن لە جەستەیاندا و
لەگەڵ هاتنى وەرزى زستان ئەوان بە بەردەوامى دەگەڕێن بۆ شوێنى گەرم.
بەگشتی ھەستکردن بەسەرما دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
- کەم خوێنی: ئەم حاڵەتە رودەدات کە رێژەی خرۆکەی
سوری خوێن کەمدەبێتەوە.
- کەم خواردن و نەمانی ئارەزوی خواردن: ئەمە
دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی چەوری ژێر پێست بۆیە کەسەکە زوتر ھەست بەسەرما دەکات.
- غودەی دەرەقی تەمبەڵ: کاتێک غودەی دەرەقی کەم
ئیشدەکات و رێژەی ھۆرمۆنی تایرۆکسین کەمدەبێتەوە لە لەشدا، ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچونی
کرداری راچەنین و میتابۆلیزم لەلەشدا و دروست نەکردنی وزەی پێویست بۆ گەرمبونەوە.
- نەخۆشی بۆری خوێن: کەئەمەش بەھۆی تەسکی بۆری
خوێنەکان کە دەچن بۆ پەلەکان و دەبنە ھۆی ھەستکردن بەسەرماو ھەندێک جار شینبونەوە
لە پەلەکاندا.
- ھەر کێشەیەک یان نەخۆشییەک لە ناوچەی (hypothalamus)ی
مێشکدا کە وەکو تێرمۆمیتەرێکی گەورەی لەش ئیشدەکات دەبێتە ھۆی تێکچونی پلەی گەرمی
لەش.
- فایبرۆمایەڵجیا: کە بریتییە لەحاڵەتێکی دەگمەنی
رەقبونی ماسولکەکان و ئازاری بەردەوام، بینراوە ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان ھەیە زۆرتر
ھەست بە سەرما دەکەن.
- نەخۆشی شەکرە: بەھۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەکری
خوێنەوە گورچیلەکان توشی تێکشکاندن دەبن، کە پێیدەوترێت، یەکێک لەنیشانەکانی ئەم
حاڵەتە ئەوەیە کەسەکە ھەست بە سەرما دەکات.
- هەندێک برینداری لە پێستدا یاخود پێکان وەکو
شکاوی یان برینێکی کۆن، شوێنەکەی هەستیار تر دەبێت بە سەرما.
وەرگیراوە لە پەیجى دکتۆرى سەرهێڵ
9890 جار خوێندراوەتەوە