وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا لەبارەى کۆچبەرانەوە پەیامێکى بەزمانى کوردى بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 14/11/2021
جیهان
+
-

وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەى باس لەوەدەکەن وڵاتەکەیان کۆچبەران لە بیلاروسیاوە و لە رێگەى پۆڵۆنیاوە دەهێننە ئەڵمانیا؛ راست نین.

لە پەیامێکدا کە بەزمانى کوردى لە تویتەر بڵاویانکردوەتەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پاسی ناردوە بۆ هێنانی خەڵکی لە سنورى بیلاروسیا – پۆڵەندا، راست نییە.

وەزارەتى درەوەى ئەڵمانیا دەڵێت: "ئەوەى لەم جۆرە درۆیانە بڵاودەکاتەوە خەڵکى دەخاتە مەترسیەوە".

دەقى پەیامەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا لە تویتەر

2726 جار خوێندراوەتەوە