کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى باران و بەفر بارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
11:33 - 09/11/2021
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایدەگەینێت لە رۆژى پێنج شەممەوە شەپۆلێکى باران و بەفر بارین ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە  ڕێکەوتى (11-11-2021)  ئاسمانى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى.

راشیگەیاندوە، ئەگەرى بەفر بارین هەیە لەو ناوچە شاخاوییانەى لە سەرووى بەرزى ( 2200) مەترن لە ئاستى رووى دەریا .

سەبارەت بە رۆژى هەینیش بەرێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان رایگەیاندوە، لەکاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى ئەگەرى نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەولێرهەیە،  دواى نیوەڕۆى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەو ناسەقامگیریە لەسەر بەشێک ناوچەکەمان بە تەواوى کۆتایى دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و ناوچە شاخاوییەکان هەر بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە .

7636 جار خوێندراوەتەوە