ئێران ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمهێنا و یەکەم ئۆتۆمبێلی لەو جۆرەش لەشەقامەکانی تارانی پایتەختی
ئەو وڵاتە کەوتە جوڵە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو
ئۆتۆمبێلە ناوی (یوز)ـە و لەلایەن کۆمپانیای پاراکس مۆتۆرەوە بەرهەمهێنراوە.
ئۆتۆمبێلەکە توانای هەڵگرتنی کەسێک
یان دوو کەس یاخود (250) کیلۆگرامی هەیە، دوای رۆیشتنی بۆماوەی (100) کیلۆمەتر پێویستە
بارگاوی بکرێتەوە، بارگاویی کردنەکەشی ماوەی سێ کاتژمێر و (30) خولەک دەخایەنێت.
حەسەن زیارەتی، بەرێوەبەری کۆمپانیای
پاراکس مۆتۆر رایگەیاندوە، لە ساڵی (2008) دەستیان بە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی
کارەبایی کردوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە (90%) ى پارچەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ناوخۆی ئێران دروست دەکرێت.
سەرەڕای بەرهەمهێنانی، بەڵام تائێستا
بەرپرسانی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی یوز هیچ زانیاریەکیان لەبارەی نرخەکەی
ئاشکرا نەکردوە .
1472 جار خوێندراوەتەوە