حکومەتى هەرێمى کوردستان داشکاندن بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە پارەى ئاو و کارەبا قەرزارن و تاکۆتایى ئەمساڵ تەواوى قەرزەکانیان دەدەنەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ى راگەیاند، لە رۆژى یەکشەممەى داهاتوەوە (31/10/2021) داشکاندن بۆئەو هاوڵاتیانە دەکرێت کە پارەى ئاو قەرزارن.
بەوتەى سەرچاوەکە، رێژەى داشکاندنەکە (15%)یەو تاکۆتایى ساڵیش داشکاندنەکە بەردەوام دەبێت.
لەلایەکى دیکەوە لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستاندا، بریاردرا بە داشکاندنى ڕێژەی (15%)ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن وسەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا رێککەوتی ( 2021/12/31 ) بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە، بڕیارەکەش لە (1/11/2021)ــەوە جێبەجێ دەکرێت.
4612 جار خوێندراوەتەوە