تۆڕی هەواڵی
(ئێن بی سی) لە زاری ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریکاوە بڵاوی کردەوە، هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان، لەوانەیە ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان واشنتۆن و تاران
بخاتە مەترسییەوە.
بەپێی ئەو
هەواڵە بەپەلەیەی کە تۆڕە ئەمەریکییەکە لە ئاژانسی هەواڵگریی وڵاتەکەیەوە
گواستوویەتیەوە، ئەو گرژییانەی بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە لە لوبنان
دروست بوون، کاریگەریی نەرێنی و چاوەڕواننەکراویان دەبێت و مەترسیی ڕاستەوخۆ لەسەر
هەڵوەشانەوە یان تێکچوونی ئەو ڕێککەوتنەی ئاشتی دروست دەکەن کە لە نێوان ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە.
سەرباری
پێداگری ئێران لەسەر وەستانی شەڕ لە سەرجەم بەرەکان و چەسپاندنی ئەو مەرجە لە ناو
رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر
باشووری لوبنان و لە هێرشەکانی ئەمڕۆیدا لانیکەم 5 کەس کوژراون.
105 جار خوێندراوەتەوە