ناوچەی سەوز لە بەغداد داخرا

KNN : Kurdish News Network
12:14 - 20/10/2021
عێراق
+
-

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن، دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە داخران.

 

 
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو ھێزە ئەمنییەی کە راسپێردراوە بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز، دەروازەکانی ناوچەکەی داخستووە و تەنھا رێگا بەو کەسانە دەدات بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە کە ھەڵگری مۆڵەتی فەرمیین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، داخستنی دەروازەکانی ناوچەی سەوز لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لە نزیک ناوچەی سەوز بەردەوامە.

 

لە دوێنێ سێشەممەوە خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کەمیان ھێناوە لە نزیک ناوچەی سەوز ناوەڕاستی ئەمانەتی بەغدا، ئەنجام دەدرێت.

 

رۆژی شەممەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتی ژمارەیەک لایەنی شیعە ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.

559 جار خوێندراوەتەوە