لەسەر نانکڕین تەقە لە وەستایەکی نانەواخانە کرا و بریندارە

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 20/10/2021
کوردستان
+
-

لە گەڕەکی راپەڕین لە قەزای حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، کەسێک بە دەمانچە تەقە لە گەنجێک دەکات و برینداری دەکات.

 

 
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی حاجیاوا لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا.

 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکە تەمەنی (26) ساڵە و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوایە، یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

1485 جار خوێندراوەتەوە