بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کەمپی بنەماڵەکانی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ناوچەی زرگوێزەڵەی سەر بە
پارێزگای سلێمانی بە سێ مووشەک کرایە ئامانج و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی
لێنەکەوتووەتەوە.
عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێرشەکە کاتژمێر 3:10
خولەکی بەرەبەیان ئەنجامدراوە، سەرەڕای لێکەوتەی مادی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی
نەبووە و سەرجەم دانیشتووانی کەمپەکە سەلامەتن.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هێرشانە لە ئەنجامی "ترس و تۆقینی" کۆماری
ئیسلامیی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە بەرامبەر بەو مانگرتنە گشتییەی کە بڕیارە ڕۆژی
چوارشەممە (25ی خەرمانان) لە سەرانسەری کوردستان بەڕێوەبچێت.
70 جار خوێندراوەتەوە