ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:19 - 14/09/2026
کوردستان
+
-

دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە.

 

لەسەردانێکیدا بۆ بەغداد، دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بەیاوەری شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە و لەدیدارێکدا دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ناوچەکە بەتایبەت ئەو ئاڵنگاری و پێشهات و گۆڕانكاریانە تاوتوێكران كە عێراق و ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕن و هەردولا هیوایان خواست دۆخەکە بەقازانجی و پڕۆسەی سیاسی و خەڵك بێت.

 

لە دیدارەکەدا، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەت پرسی دۆخی دارایی و شایستەیی موچەخۆران، هاوكات جەخت كرایەوە لە پێویستی پشتبەستن و پابەندبوون بە دەستوور بۆ چارەسەری كێشە و ناكۆكیەكان.


61 جار خوێندراوەتەوە