رێکخراوی یونسێف لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایدەکات،
(10) هەزار مندال لە یەمەن کورژاون و برینداربوون.
جێمز
ئێڵدر وتەبێژی یونیسێف رایگەیاند، تەنیا ئەو کەیسانەی لە لایەن یو ئێنەوە
پشتراستکراون لە ئاماری ئەم دواییانەدا هاتووەن و منداڵانی کوژراو و برینداری
زیاتر هەیە کە بە تۆمارنەکراوی ماونەوە.
وتیشی، زیاتر
لە (11) ملیۆن منداڵ پێویستییان بە هاوکاری مرۆیی هەیە و (400) هەزار منداڵ دوچاری
بەدخۆراکی بونەتەوە زیاتر لە چەندین ملیۆن ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە نیە و زیاتر
لە دوو ملیون منداڵ ناچنەوە قوتابخانە.
یونیسف دەڵێت، تا نیوەی ساڵی (2022)
پێویستیان بە زیاتر لە (235) ملیۆن دولار هەیە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەرکی رزگار
کردنی ژیان لە یەمەندا بدات؛ هۆشداریش دەدات یونسێف ناچار دەبێت هاوکارییەکان بۆ
ئەو مندالانەی کە بێ دەرەتانن و لە مەترسی دان کەم بکاتەوە یان درێژەی پێنەدات..
381 جار خوێندراوەتەوە