حکومەتى عێراق دواین زانیارى لەبارەى گۆڕین و یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 19/10/2021
عێراق
+
-

بەرێوەبەرایەتى گشتى هاتوچۆى عێراق دواین زانیارى لەبارەى یەکخستن و گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانى ئاشکرا دەکات.

 

عەمید حەیدەر کەریم، بەرێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتوچۆى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى راگەیاندوە، تابلۆى ئۆتۆمبیل لەسەرجەم عێراقدا یەکدەخرێت بە هەرێمى کوردستانیشەوە.

 

راشیگەیاند، لەسەر تابلۆکە هەر پارێزگایەک ژمارەیەکى تایبەتى پێدەدرێت بۆناسینەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، تابلۆ نوێیەکان بەپێى ستاندارى جیهانیەوە هاوتاى تابلۆى ئەو وڵاتانەیە کە ئەندامى رێککەوتننامەى ڤییەنان.

 

رێککەوتننامەى ڤیەننا رێکەوتنێکى هەمەیە لایەنەیە کەتایبەتە بە سەلامەتى و رێکخستنى هاتوچۆ لەسەر رێگا نێودەوڵەتییەکان، ساڵى (1968) لەلایەن ئەنجومەنى ئابورى وکۆمەڵایەتى و سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنگرەى ڤییەنا بڕیارى لەسەردراوە و ساڵى (1978) چوتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.

6488 جار خوێندراوەتەوە