سلێمانی: دوو تۆمەتبار بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركران

KNN : Kurdish News Network
03:23 - 18/10/2021
کوردستان
+
-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە بڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکردووە، دەیانویست ئەو پارەیە لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادق ساخ بکەنەوە. 

 

 
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادار كرایەوە لە دوو كەس لەناو بازڕی سەیدسادق كە گومان دەكرێت دراوی ساختەیان پێبێت، توانرا ئەو دوو كەسە دستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕی (15) ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری (25) هەزار دیناری كە سەرجەمیان ساختە بووەو ویستویانە لەناو بازاڕی قەزاكە ساغی بكەنەوە

دو تۆمەتبارەکە لە دایکبوی (2003 و 1991)ن بە بڕیاری داوەر دەستگیرکراون هەرکەسێکی دیکە لەو دۆسیەیەدا بەشداربێت دەستگیردەکرێت.

529 جار خوێندراوەتەوە