تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیانی
سنوری راپەڕین و چەند بڕیارێکیش دەردەکات.
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى راپەڕین رایگەیاند: بەهۆی
بەردەوامی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین و نەمانی
شوێنی بەتاڵ بۆداخڵکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆڕۆنا لەقەڵادزێ،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و چەند بڕیارێک دەردەکات.
1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و رێگە
تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا.
3ـ پێویستە هەموو ئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە
تەندروستییەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن.
3802 جار خوێندراوەتەوە