وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى ژمارەى ئەو دەرچوانەى قۆناغى (12) ى ئامادەیى
ئاشکرا دەکات، وردەکارى پلانى وەرگرتنیشیان دەخاتەڕوو.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى
هەرێم، لەمیانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى
وەزارەتەکەدا ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانى لەم کۆبونەوەیە پەسەندکردنی پلانی وەرگرتنە لە
زانکۆکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەشێوەیەک پلانەکان هاوتەریب بێت بۆ سودی دەرچوان
و پێداویستیەکانی بازاڕی کار.
راشیگەیاند، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی دەرچوان کە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە
زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش کردوە و ژمارەکەیان بریتیە لە
(52) هەزار و (533) دەرچو، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕەچاوکردنی کوالێتی خوێندن و لە چوارچێوەی
جێبەجێ کردنی پلانێکی تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات.
410 جار خوێندراوەتەوە