کازمى هۆکارى بەشدارى نەکردنى لە هەڵبژاردندا ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:09 - 14/10/2021
عێراق
+
-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق هۆکارى بەشدارى نەکردنى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەراندا ئاشکرا دەکات.

 

کازمى لەمیانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا، بەشداریم لە هەڵبژاردندا نەکرد، بۆ ئەوەى پرۆسەکە پاک و بێ گەردى و راستگۆیى و متمانەى پێ ببەخشرێت و بەدوربێت لە هەرفشارێکى سیاسى.

 

راشیگەیاند، پابەندى بەڵێنەکەمان بوین و هەڵبژاردنمان لە وادەى خۆیدا بەبێ هیچ پێشێلکاریەکى ئەمنى و یاسایى ئەنجامدا.

3960 جار خوێندراوەتەوە