شاندێکی تاڵیبان دەچێتە تورکیا

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 14/10/2021
جیهان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزوتنەوەی تاڵیبان سەردانی ئەنقەرە  بکات و لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببێتەوە.

 
ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی ئەمیرخان موتەکی جێگری وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا کۆدەبنەوە.

 

دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بەرپرسانی حکومەتی هەردولا هیچ زانیارییەکیان نەداوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە هاوکاری حکومەتی ئەفغانستان بکرێت، تاکو دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بتوانێت لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە، چونکە ئەگەر سیستەم و دەسەڵات لەو وڵاتە هەڵبوەشێتەوە، رێکخراوە تیرۆرستییەکان سود لەو دۆخە وەردەگرن.

422 جار خوێندراوەتەوە