ئەنجومەنى وەزیرانى
عێراق رۆژێکى هەفتەى داهاتووى کردە پشوى فەرمى.
بەپێى راگەیەنراوێکى
ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، بەبۆنەى یادى لەدایک بوونى پێغەمبەرى
ئیسلام (د.خ)، رۆژى دووشەممەى هەفتەى
داهاتوو پشووى فەرمیە لە سەرجەم
دامودەزگاکانى حکومەت.
بەپێى رۆژژمێرى کۆچى رۆژى
(12) رەبیعولئەوەل یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلامە، لەمساڵدا ئەو بەروارە هاوکاتە
لەگەڵ رۆژى (18) ى ئۆکتۆبەر کە دەکاتە رۆژى دووشەممەى داهاتوو.
2032 جار خوێندراوەتەوە