لە ئەنجامی تۆپباران لهلایهن
رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە پاڵپشتییکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە، بۆ
سەر ناوچە سڤیلنشینهكان لە گوندەواری رۆژئاوای پارێزگای حەلەب باکوری سوریا، پێنج
کەسی مەدەنی بریندار بوون.
ھێزەکانی رژێم و گرووپە
تیرۆریستییە پاڵپشتییکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە، ناوچە سڤیلنشینهكانیان لە گوندی
کەفر عەممە لەنێو سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی لە پارێزگای حەلەب کردە
ئامانج.
بەپێی ئەو زانیارییانەی
کە لە تیمەکانی بەرگریی شارستانییهوه دەست کەوتوون، تۆپبارانەکە برینداربوونی
پێنج کەسی لێکەوتووەتەوە.
بریندارەکان
بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گوازرانەوە
390 جار خوێندراوەتەوە