جێگرى
سەرۆکى هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر کاتێک بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا لەحکومەت بکشێتەوە،
ئێمە ئامادەین لە حکومەت بکشێینەوە.
مستەفا
سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت،
هەرکاتێک بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا؛ ئێمە ئامادەین لە حکومەت بکشێینەوە.
دەشڵێت: هەموو
ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە ئێمە ڕێگربین لە بەردەم کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەت.
مستەفا
سەید قادر وتیشى: "دڵنیاین خەڵک بڕوا بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکاریانە ناکات و
هەرکاتێک بزوتنەوەکەمان بڕیاریدا لەحکومەت بکشێتەوە ئێمە یەکەم کەس دەبین".
6593 جار خوێندراوەتەوە