بەهۆى خواردنەوەیەکى نایاسایی (34)کەس گیان لەدەست دەدەن

KNN : Kurdish News Network
12:41 - 11/10/2021
تەندروستی
+
-

لەناوچەیەکى روسیا بەهۆى خواردنەوەى جۆرە خواردنەوەیەکى نایاسایی 34 گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکى دیکەش بارى تەندروستیان ناجێگیرە , حکومەتى ئەو وڵاتەش رێکارى توند بۆ ئەو مەبەستە دەگرێتە بەر.

 
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، لەناوچەیەکى  ڕۆژئاوای ڕوسیا چەند کەسێک جۆرە خواردنەوەیەکی کهولییان دروستکردووە  و بەنرخێکی گونجاو لە بازاڕەکاندا فرۆشتوویانەتەوە , ئەو خواردنەوەیە بوەتەهۆی ژەهراویبونی ئەو کەسانەى خواردنەوەکەیان خواردۆتەوە , بەو هۆیەشەوە 34 کەس مردون و 24 کەسی دیکە بۆ چارەسەری خێرای پزیشکیی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەو جۆرە خواردنەوەیە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سەرجەم ئەندامەکانی جەستەى ئەو کەسانە دروستکردوە  و 7 کەسیان لە یەکەی چاودێری چڕ ماونەتەوە و لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان.

بەپێى راپۆرتێکى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەساڵى 2019 روسەکان تاکە نەتەوەی جیهانن زۆرترین مادەی کهولی و مەی دەخۆنەوە

383 جار خوێندراوەتەوە