سەرۆک وەزیرانى عێراق: ئەرکی خۆمان بەجێهێنا

KNN : Kurdish News Network
06:15 - 10/10/2021
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و ستایشى دەنگدەران و ئەو لایەنانەش دەکات کە رۆڵیان هەبووە لە پرۆسەکەدا.

 

دواى کۆتاى هاتنى پرۆسەى هەڵبژاردنى گشتى بۆ خولى پێنجەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق،  مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتى، سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام. 

 

هەروەها نوسیویەتى، زۆر سوپاس بۆ گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و مەرجەعییەتی ئاینی". 

651 جار خوێندراوەتەوە