دادگای عێراق سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عالیە نوسەیفدا سەپاند

KNN : Kurdish News Network
01:10 - 23/09/2026
عێراق
+
-

میدیا عێراقیەکان : ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی 9ی 2026)، ئاشکرایکرد کە دادگای عێراق سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراقدا سەپاندووە، ئەمەش بەهۆی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەستن بە گەندەڵی و ئاوسانی سامانەوە

 

سەرچاوەیەک بۆ میدیاکان ، بڕیارەکەی دادگا، بەپێی ڕێکار و بڕیارە دادوەرییەکان، پابەندکردنی ئەو پەرلەمانتارەشی لەخۆگرتووە بە گەڕاندنەوەی بڕی نزیکەی 27 ملیار دیناری عێراقی

 

هاوکات، دەرچوونی ئەم حوکمە لەسەر بنەمای چەندین دۆسیە و کەیسی کراوەیە کە لە ئێستادا لەبەردەم دادگای عێراقدان و پەیوەستن بە پێشێلکارییە داراییەکانەوە.


56 جار خوێندراوەتەوە