پرۆسەى دەنگدانى گشتى کۆتایى هات

KNN : Kurdish News Network
05:55 - 10/10/2021
عێراق
+
-

پرۆسەى دەنگدانى گشتى بۆ خولى پێنجەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆتایى هات و سەرجەم سندوقەکانى دەنگدان داخران.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، پرۆسەى دەنگدانى گشتى کۆتایى هات و سەرجەم سندوقەکانى دەنگدان داخران.

پێشتریش سەرۆکى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەختیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک وادەى دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

هەرچەندە تاکو نیوەڕۆ رێژەى بەشداریکردن لە پرۆسەى دەنگداندا کەم بوو، بەڵام بە وتەى بەرپرسانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، لەپاش نیوەڕۆوە رێژەى بەشداریکردن گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە.

لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە (25) ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەبوو بۆ دیاریکردنى (329) ئەندامى خولى پێنجەمى ئەنجومەنى نوێنەران، (3249)کەسیش خۆیان بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى نوێنەران کاندید کردوە، لەو ژمارەیەش (951)یان ژنن.

797 جار خوێندراوەتەوە