پێش کۆتایى
هاتنى ساڵى (2021)، سەرۆکى ئەمەریکا و سەرۆکى چین بەشێوەى ئۆنلاین کۆبونەوەیەک
ئەنجام دەدەن.
بەرپرسێکى باڵاى
کۆشکى سپى کە نەیویستوە ناوەکەى ئاشکرا بکرێت لە تێلکۆنفرانسێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره ئاستبه‌رزه‌كانی ئه‌مەریكا له شاری زیورخ له
سویسرا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناچێته ناو ورده‌كاری
زۆر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، وتویەتى: لایه‌نه‌كان له روی پره‌نسیپییه‌وه
گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی جۆ بایدن به‌رله كۆتایی هاتنی (2021) له‌گه‌ڵ
هاوتا چینییه‌كه‌ی شی جین پینگ به ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
کۆبونەوەى
سەرۆکانى ئەم دوو وڵاتە لە کاتێکدا دەبێت کە هەردوو وڵات بەکێبڕکێیەکى گەورەى
ئابورى و سەربازى و زانستیدا تێپەڕدەبن و بونەتە دوو جەمسەرى گەورەى سەرزەوى لە
زۆربەى بوارەکاندا.
378 جار خوێندراوەتەوە