ئەمڕۆ پێنجشەممە (7ى ئۆکتۆبەر-ى 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (80.89) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (76.88) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە، دواتریش بەهۆی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێکی دیکە نرخی نەوت روی لە دابەزین کردەوە.
984 جار خوێندراوەتەوە