چەندین خۆراک هەن کە چەندین ڤیتامینیان تێدایە، بەشێوەیەک خواردنیان یارمەتیدەردەبێت لە تەندروستییەکى باش و هاوسەنگکردنى ڤیتامینەکان لە لەشدا، بەم شێوەیەى خوارەوە:
-
ڤیتامین C:
رێژەیەکی باش ڤیتامین
(C) لە ترشەمەنی یەکاندا
هەیە بە تایبەتی لیمۆ و پرتەقاڵ و لالەنگی و تور و بیبەری شیرین کە بەرگری بەهێز دەکات
بۆ نەخۆشی یەکانی سەرما و زستان پێویستە لەگەڵ نەخۆشییەکانی پووک.
-
ڤیتامین D :
لە بەرهەمی شیر
و ماسی و جگەر و رۆنەکەرە و هێلکە و هەنگوین دا بە بڕی پێویست هەیە کەڕێگرە لە نەۆشییەکانی
ئێسکە نەرمە و ئیفلیجی مناڵ و نەحۆشی یەکانی جگەر.
-
ڤیتامین A :
لە ماست و هێلکە
و ڕۆنەکەرە و سپێناخ و قەیسی و گێزەر و کاهو و توو و ماسی و گەنم و هەنگوین دا هەیە
کە سودبەخشە بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاو و زێ و چاو و پێست و ئێسک و ڕژێنەکان.
-
ڤیتامین B (کۆمەڵەی ڤیتامین B):
ڤیتامین B1 :
قەیسی و مۆز و
جگەر و زەردێنەی هێلکە و سێو و هەرمێ و هەنگوین و قۆخ و برنج و گەنم دا هەیە کە
کاریگەری لەسەر نەخۆشی خەمۆکی و دەمار لاوازی و نەخۆشی یەکانی رۆماتیزم هەیە.
ڤیتامین B12:
لە هەنگوین و
خورما و جگەردا زۆرە کە کەمی دەبێتە هۆی کەمخوێنی و لاوازی و بێهێزی.
ڤیتامینB6:
لە کاهو و پەتاتە
و سپێناخ و خورما وهەنگوین گەنم دا زۆرە، کەمی ئەم ڤیتامینە کرداری هەرسکردن تێکدەدات.
-
ڤیتامین E :
لەگەنمەشامی و
فستق و بستە و صۆیا و هێلکە و جگەر و کاهو و گەنم و ڕۆنەکەرەدا زۆرە کاریگەری هەیە
لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و نەۆشی دەمارەکان کەم بێت.
ڤیتامین K:
لە تەماتە و سەوزە
و جگەر و شیر و سپێناخ و قەرنابیت دا هەیە، کێشەی کەم خوێنی چارەسەر دەکات...
لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک
1378 جار خوێندراوەتەوە