کۆمسیۆن پارە دەدات بەو کەسانەی دەچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان

KNN : Kurdish News Network
11:33 - 26/09/2021
عێراق

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لەڕێگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بڕەپارەیەک بدات بە هەر هاوڵاتییەک بچێت کارتە ئەلیکترۆنیەکەی تایبەت بەدەنگدان وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکات.

جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی تایبەت بە دەنگدان وەربگرێتەوە، بۆئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات لە (10)ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، ئاماژەی بەوەشداوە کە وادەی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرە و کۆتایی نزیکبوەتەوە و پێویستە هاوڵاتییان کارتەکانی دەنگدان لەکاتی دیاریکراودا وەربگرنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن، بەپێچەوانەوە کارتەکانیان دەگەڕێنرێتەوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی.

بڕیارە، (10)ى ئۆکتۆبەرى داهاتوو هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەبچێت کە تێیدا بزوتنەوەى گۆڕان و هاوپەیمانى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانى کوردستان بە ژمارەیەک کاندید لە بازنەکانى هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان بەشدارى دەکەن.

7163 جار خوێندراوەتەوە