بەتۆمەتی ناوزڕاندن
و بڵاوکردنەوەی پۆستی فەیسبوک لەسەر پۆلیس و پارێزگاری دھۆک، ئەمڕۆ ڕۆژنامەوان ئومێد
بەڕوشکی بە سزای ساڵێک زیندانیکردن حکومدرا.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT، رایگهیاند: لە (22)ی حوزەیراندا، ئومێد بەھەمان
تۆمەت سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە ئێستاشدا چاوەڕێی دانیشتنی دادگاییکردنی
سێیەمی دەکات کە بڕیاروایە لە (12)ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت و تۆمەتبارکراوە بە
سیخوڕیکردن و ئەنجامدانی کاری تێکدەران.
CPT دهڵێت: ئەوە چوارەمین
جارە کە ئومێد بە تۆمەتی ناوزڕاندن حکومدەدرێت و دۆسیەیەکی تری ناوزڕاندنیش لەسەری
کراوەتەوە، چاوەڕێ دەکات ڕۆژی دانیشتنی ئەو دادگاییەش دیاری بکرێت.
تیمی کوردستانی
عێراقی CPT، پێیوایه خراپ بەکارھێنانی
یاسا و ئەم جۆرە لە حکومدان و تاوانبارکردنانە بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینە
لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
799 جار خوێندراوەتەوە