سەرۆکایەتى ئەرکانى سوپاى عێراق وەڵامى لێدوانێکى فەرماندەى گشتى هێزە
چەکدارەکانى ئێران لە بارەى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازى لەناوخاکى عێراق دەداتەوە و بە لێدوانێکى بێ پاساو ناوى دەبات.
سەرۆکایەتى ئەرکانى سوپاى عێراق لە
راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و ئێران پەیوەندییەکى قوڵن کە لەسەر بنەماى
هاریکارى و دراوسێیەتى باش بنیات نراون، لەم ماوەیەى دواییشدا پەیوەندییەکان بەرەوپیشچونى
بەخۆوە دیوە بە تایبەتى لە رووى ئەمنى و سەربازییەوە.
راشیگەیاندوە، لێدوانەکانى سەرۆکى ئەرکانى سوپاى ئێران لەبارەى جموجۆڵى هێزە نەیارەکانى ئێران لە خاکى
عێراقەوە بە ئاراستەى ئێران جێى سەرسورمانە پێمانوایە لێدوانێکى پاساوە.
سەرۆکایەتى ئەرکانى سوپاى عێراق جەختیکردوەتەوە کە عێراق بەکارهێنانى خاکى
وڵاتەکەى بۆ دژایەتیکردنى و لێدان لە دراوسێکانى رەت دەکاتەوە و پابەندین بە بنەماى دراوسێیەتى باش و پەیوندى
دۆستانە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ.
ئەوەش دواى ئەوە دێت کە لە چەند رۆژى رابردوودا محەمەد حسێن باقرى سەرۆکى
ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەناوخاکى هەریمى
کوردستان و عێراق لە دژى هێزە چەکدارەکانى
سەر بە پارتەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان فراوان دەکەن، بەبیانوى ئەوەى ئەو هێزانە
خاکى هەرێمى کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە کاردەهێنن.
2190 جار خوێندراوەتەوە