لە ئاگادارییەکدا،
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری
زیرەك زیاد بووە و بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانیان بەئۆنلاین بتوانن كێشە و گیروفتەكانی
ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ.   
دەقی ئاگادارییەکەی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی:   
كارەبا ژمارەی هێڵی
گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات  
لەدوای
سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە
لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد
بووەو بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە
بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی
زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی
چارەسەركردنی كێشەكانیان.  
 لەناوشاری سلێمانی هاووڵاتیان
پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:    
07738313100 
07738313101 
07738313102 
07738313103  
هاووڵاتیانی دەڤەری
راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی
دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:  
07738313114  
07738313115  
هاووڵاتیانی
سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی
شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم
دوو ژمارەیەوە بكەن:  
07738313117  
07738313118  
هەروەها هاووڵاتیانی
سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و
بنگردو پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاووڵاتیان پەیوەندی
بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:  
07738313112  
07738313133  
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی
گشتی كارەبای سلێمانی 
                
 
              2850 جار خوێندراوەتەوە