چیرۆکی ئەو ژنەی دوای راوەستانی دڵی بۆ ماوەی (45) خولەک گەڕایەوە ژیان

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 18/09/2021
تەندروستی

دوای ئەوەی ئافرەتێک لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا بۆ ماوەی (45) خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە گەڕایەوە ژیان.

 
بەپێی ھەواڵی میدیا جیهانییەکان، ژنێک بە ناوی(کێتی پاتێن)، لەکاتی یاریکردنی گۆڵفدا زانیاری ئەوەیان پێداوە کە کچەکەی بەمەبەستى منداڵبوون بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

 

پاتێن، کە لەو کاتەدا دڵی لە کارکردن دەوەستێت و دواتر لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.

 

لە ھەمان نەخۆشخانەدا، ستەیسی فیفەری کچی پاتێن، کە بەھۆی گیرخواردنی منداڵەکەی لە منداڵدانیدا ناچار دەبن منداڵەکەی بە نەشتەرگەری دەرکەن.

 

دوای ئەوەی دڵی پاتێن لە لێدان راوەستا و لە ئەنجامی ھەوڵێکی چری تیمە تەندروستییەکان بە بەکارھێنانی ئامێری نۆژەنکردنەوەی دڵ (CPR)، توانرا دوای (45) خولەک بگەڕێتەوە بۆ ژیان.

 

لە ژووری سەرەوەی ھەمان رێرەوی نەخۆشخانەکە و لەھەمان کاتدا و دوای (39) کاتژمێر ئازاری منداڵبووندا، هەواڵى لە دایکبوونی ئالۆراى نەوەی پاتێن، راگەیەندرا.

 

کێتی پاتێن، دەربارەی رووداوەکە وتی، "زۆر سوپاسی خودا دەکەم کە دەرفەتێکی دیکەی ژيانى پێدام".

 

دۆڤ فرانکل ئەو پزیشکەی کە ھەوڵی بوژانەوەی دڵی پاتێنی دا رایگەیاند، "وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا رووداوەکە لە ئەنجامی پزیشکی مۆدێرن بووە یان موعجیزەیە بۆ خەڵک بەجێھێشتووە".

1004 جار خوێندراوەتەوە