لەسەر بانگێشتى سەرۆک کۆمارى ئێران، سەرۆک
وەزیرانى عێراق گەیشتە تاران و بڕیارە چەند دۆسیەیەکى هاوبەش تاوتوێ بکەن.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمى
سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەغداى بەرەو تاران بەجێهێشت و بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم
رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەردانەکەى کازمى لەسەر بانگێشتى ئیبراهیم
رەئیسى بووە و دۆسیەکانى ئاسایش و وزە و پەیوەندییەکانى ئێران و سعودیە تاوتوێدەکرێن.
وەک لە راگەیەنراوى پێشتر نوسینگەى سەرۆک
وەزیرانى عێراق لە بارەى سەردانەکەى بڵاویى کردۆتەوە، لەو سەردانەدا
سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئێران کۆدەبێتەوەو سەردانەکەش گفتوگۆی
فایلی بەرژەوەندیی هاوبەش و پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی گەشەپێدانی بەردەوام
و بەقازانجی هەردولا و هاوئاهەنگی دووقۆڵییەکان گفتوگۆى لێدەکرێت.
334 جار خوێندراوەتەوە