وێنە؛ دواین دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانى بوڕکانى ئیتناى ئیتاڵیا

KNN : Kurdish News Network
11:55 - 31/08/2021
گەلەری

بورکانی ئیتنای کاتانیای ئیتاڵیا لە (30)ی ئاب، (20) رۆژ دوای کۆتا رووداوی بەرزترین هەڵقوڵاو و دەرپەڕینەکانی نافورەی ئاگراوی، کە گەیشتە (600) مەتر- جارێکی تر هەڵچووەوە. ستوونی هەڵچونەکە بەهۆی (با)وە بۆ باشوری رۆژهەڵات گوازرایەوە و بارینێکی چڕی خۆڵەمێش و سوتووى لە شارۆچکەی زافێرینای ئیتنا و گوندەکانی دراوسێی لێ کەوتەوە.

بەرزترین و چالاکترین بورکانی شاخی ئیتنا لەم ساڵدا لە جاران زیاتر باسکراوە و بۆتە هەواڵ. ئەم بورکانە (52)ەمین ئەڵقەی هەڵچوونە لە ساڵی (2021)دا. ئەو زنجیرە گەورانەی هەڵچوونەکان لەماوەی ئەم کاتە کورتەدا لە (20) ساڵی رابووردوودا رووینەداوە.

شاخی ئیتنا زۆرجاران هەڵدەقوڵێ و بەرد و گڕکان بۆ ناو هەوا دەنێرێت و دیمەنی رووناکییەکی سەرسوڕهێنەر بۆ دانیشتوانی دەوروبەری دروستدەکەن، بەڵام بە دەگمەن دەبێتە هۆی زیان گەیاندن. وا باوەڕدەکرێت ئەم بورکانە چالاکە لەچاو بورکانەکانی دیکە، هەروەها مێژوى درێژترین تۆماری نوسراوی هەڵچوونەکان کە یەکەم تۆماری تێبینیکراو و بینراو بۆ کاتی (425)ی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

 

وەرگێڕانى؛ کارزان خدر

471 جار خوێندراوەتەوە