موقتەدا سەدر لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران
پاشگەزبوەوە رایگەیاند بەشدارى لە هەڵبژاردندا دەکەین.
لەمیانى وتارێکدا موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى
سەدر رایگەیاند، بەشدارى لە هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەراندا دەکەین
کە بریارە لە (10)ى تشرینى یەکەمدا بەرێوەبچێت، لەپێناوى رزگارکردنى عێراق لە گەندەڵى و داگیرکارى.
سەدر داواشى لە عێراقییەکان کرد بەشدارییەکى
بەرفراوان لە هەڵبژاردندا بکەن.
لەبەشێکى دیکەى
قسەکانیدا رێبەرى رەوتى سەدر ئاشکرایکرد، وەرقەیەکى چاکسازیمان لە سەرکردە
سیاسییەکانەوە پێگەیشتوە کە دەروازەیەکە بۆ کۆتایى هێنان بە گەندەڵى.
ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژى (15) ى تەمموزى رابردوو موقتەدا سەدر بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنی دا.
2976 جار خوێندراوەتەوە