سەدر لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن پاشگەزدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:00 - 18/08/2021
عێراق
+
-

موقتەدا سەدر ئامادەیى بۆ پاشگەزبونەوە لە بڕیارى بایکۆتى هەڵبژاردن دەردەبڕێت بەڵام بەمە رج.

 

رۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە زارى سەرچاوەیەکى باڵا لە نەجەفەوە بڵاویکردەوە، سەدر چاوى بە عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق نەکەوتوە، بەڵام لەگەڵ کەسە نزیکەکانیدا گفتوگۆى جدى کردوە.

 

بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیە، موقتەدا سەدر ئامادەیى بۆ پاشگەزبونەوە لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن و بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا دەربڕیوە، لە بەرامبەریشدا دوو مەرجى هەبووە.

 

سەبارەت بە مەرجەکانیش، ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندوە، مەرجى یەکەمى سەدر دواخستنى هەڵبژاردنە بۆ وادەیەکى دیکە بۆئەوەى ئامادەکارى زیاتر بکات بۆ بەشداریکردن تێیدا، مەرجى دووەمیشى ئەوەیە کە عەلى سیستانى ئیدانەى گروپە چەکدارە لە یاسا درەچوەکان بکات کە بونەتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشى عێراق.

 

بەوتەى ئەوسەرچاوەیە، موقتەدا سەدر پێیوایە کە ئەو گروپە چەکدارانە دەتوانن لە رێى توند تیژیەوە نەخشەى سیاسى عێراق و هاوسەنگى هێز لەنێوان هێزە شیعیەکاندا بگۆڕن و لەبەرژەوەندى چەند لایەنێک.

 

ئەو هەڵوێستەى سەدر لەکاتێکدایە کە پێشتر بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى داو لەماوەى رابردوشدا لایەنە سیاسیەکان هەوڵەکانیان بۆ پاشگەزکردنەوەى لەو بڕیارە چڕکردەوە.  

3208 جار خوێندراوەتەوە