زیانەکانی خوێ

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 17/08/2021
تەندروستی

خوێ، یەکێکی دیکەیە لەو پێکهاتانەی کە بە ژەهری سپی ناسراوە و زیادەڕەویکردن لە خواردنی مەترسی بۆ تەندروستی دروستدەکات،بۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی کەم بەکاربێت، ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر بەکارهات کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، خۆێپێکهاتەی کیمیای یەکە (NACL)ە کە ڕێژەی 40% سۆدیۆم و 60% کلۆریدە.

 

 
زیانی زۆر خواردنی خوێ:

 

 1.خواردنی ڕێژەیەکی بەرزی خوێ ڕۆژانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی ئەوەی خوێن بە پەستانێکی بەرز بە لولەکانی خوێن دا دەڕوات بەمەش پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.

2.توش بوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات بەهۆی زۆر خواردنی خوێ ی ڕۆژانە.

3 .هەڵئاوسانی گورچیلە بەهۆی زۆر خواردنی خوێ دروستکردنی بەردی گورچیلە و رمڵ و هەوکردن و خاوکردنەوەی کاری گورچیلەکان.

 

4.پوکانەوەی ئێسک بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر خوێ کە دەبێتە هۆی نەمانی کالسیۆم لەناو ئێسکدا و فڕێدانە دەروەی کالسیۆم لە ڕێگەی میزەوە ئەمەش دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک.

5.هۆکارە بۆ سەر ئێشە بەهۆی وشککردنەوەی جەستەو ئێسک .

6.هەڵئاوسان بەهۆی زۆر خواردنی خوێ وە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی مەچەک قاچ.

7.هۆکارە بۆ زیادبونی کێش و قەڵەوی.

8.هۆکارە بۆ دروستبوونی شەکرەی جۆری دووەم.


لەشکر حمید
ئەندازیاری خۆراک

794 جار خوێندراوەتەوە